بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرام عەینوڵڵاهی وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە دوو مانگی ڕابردوودا و بە دەستپێکردنی کابینەی نوێ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەکار هێناوە، گەیشتووەتە 54 ملیۆن کەس.
ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی گرنگی لە دابینکردنی ئەم ڕێژە ڤاکسێنەدا هەبووە و پرۆسەی کوتانی خەڵک لە دژی پەتای کۆرۆناش خێراتر بووە.
عەینوڵڵاهی وتی: لە ئێستادا لە سەدا 62 ی خەڵکی ئێران ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەکار هێناوە و پرۆسەی کوتانی خەڵکیش لە دژی کۆرۆنا بەردەوامە./.