بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە کێشەکانی عێراق بە تایبەت لە بواری وزە و کارەبا بە هۆی ڕێگری ئەمریکایە لە چارەسەرکردنیان.
ناوبراو وتی: دوژمنان هەوڵ دەدەن ئەوەی کە لە شەڕەکاندا پێی نەگەیشتوون، لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکاندا بە دەستی بێنن.
وتیشی کە بەرپرسیاریەتی ئێمە هەڵبژاردنێکی ووشیارانەیە و ئەمەش هەمان بابەتە کە مەرجەعیەتی باڵا جەختیان لە سەر کردووەتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: مەرجەعیەتی باڵا بە ڕاشکاوانە سەبارەت بە هەڵبژاردنی کەسانی گەندەڵ کە بڕوایان بە بنەماکانی عێراق نییە هۆشدارییان داوە.
عامری وتی کە پەیامەکەی ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا سیستانی نەخشەڕێگایەکی ڕوونە بۆ داهاتووی عێراق و هاوپەیمانی فەتح لە پێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانی ئەو پەیامە هەوڵ دەدات.
وتیشی کە هاوپەیمانی فەتح لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تا لەناوبردنی سەرجەم پاشماوەکانی لە عێراق بەردەوام دەبێت./.