No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پانۆراما، وڵاتی ئەرمەنستان فیلمی «ئایا با کەم دەبێتەوە» دەرهێنانی «نۆرا مارتیڕۆسیان»ی وەک نوێنەری خۆی بۆ بەشداری لە نەوەد و چوارەمین خولی ئۆسکار هەڵبژارد.
فیلمی«ئایا با کەم دەبێتەوە» چیرۆکی ئەندازیارێکە کە دەبێت سەبارەت بەوەی فڕۆکەخانەی قرەباغ بکاتەوە یا نە، بڕیار بدات.
ئەرمەنستان شانزەیەمین وڵاتێکە نوێنەری خۆی دەنێرێتە ئۆسکار.
پێشتر فیلمەکانی«بیر(زاکیرە)» دەرهێنانی اپیچاتپۆنگ ویراستاکول لە وڵاتی کۆلۆمبیا، «فەرماندەی بەهێز» لە دەرهێنانی هێنڕی والەیو تورس لە پێرۆ، «جادە خراوەکان» دەرهێنانی ناتالیا وروژبیت لە ئۆکراین، «شەمبالا» بەرهەمی ئەرتیکپای سۆیۆندۆکۆف لە قیرقیزستان،«سێ شێر لە ڕێی ڤێنیزدا »بەرهەمی جونید جۆرجی لە ئەلبانیا، «حەشارگە» دەرهێنانی شان بریتناش لە ئیرلەند، «سانێرمۆ» دەرهێنانی میرۆسلاو ماندیچ لە ئێسلۆنی، «من پیاوی تۆم» لە دەرهێنانی ماریا شرادێر، «پەناگە» دەرهێنانی ئیوان ئێکیچ، لە وڵاتی سێربێستان، «کەنوو» دەرهێنانی بێلڕێتا باشوولی لە کۆزۆڤۆ، «ئۆلگا» دەرهێنانی ئێلی گراپ لە سویس، «ترپەکانی کازابلانکا » دەرهێنانی نبیل عیوش لە مەراکێش، «بینای سپی» دەرهێنانی کاویچ نیانگ لە کەمبووجیا، «جێگە پێیەک جێ مەهێڵە» دەرهێنانی یان .پ. ماتۆشینێسکی لە وڵاتی لەهێستان و «نۆقار، ژێردەریایی» دەرهێنانی ئالفرێدۆ لێئۆن لە وڵاتی ئێکوادۆر نێردراونەتە ئاکادێمیای ئۆسکار.
نەوەد و چوارەمین خولی ئۆسکار 27ی مارسی 2022 بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result