بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە زیانە تەندرووستییەکانی زۆرخواردنی شیرینی دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
1 – دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕیخۆڵە بە شێوەیەکی توند و درووستکردنی ئازار تێیدا.
2 – کاریگەری دەبێت لە سەر خاوکردنەوەی کرداری هەرس.
3 – ڕێژەیەکی زۆری لە ئاوی جەستە هەڵدەمژێت.
4 – دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ددانەکان و کلۆربوونیان.
5 – بە هۆی زۆریی ڕێژەی شەکر و چەوری تێیدا کێشی جەستە زیاد دەکات.
6 – مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات./.