بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێکڵی هەناریش چەندین سوودی بۆ جوانکاری خانمان هەیە کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
بە هۆی مادەی دژە ئۆکسان تێیدا، دەمووچاو لە بەکتریا و هەوکردن و زیپکە و خاڵە ڕەشەکان دەپارێزێت.
توێکڵی هەنار دەمووچاو لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، لە بەر ئەوەی کە چەند جۆرە تیشکێک دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
دەردراوی کۆلاجین زیاد دەکات و نیشانەکانی پیربوون دوا دەخات و هەمیشە بە جوانی دەتهێڵێتەوە.
هەنار دژە بەکتریایە و چارەسەری ئازاری گەدە دەکات، ئەگەر گەڵای هەنار بکرێتە چا و بخورێتەوە لە گرفتی هەرسکردنیش دەتپارێزێت.
هەروەها دەتوانرێت توێکڵی هەنار بکرێتە هاڕاو و دواتر لە گەڵ زەیتی قژ تێکەڵ بکرێت و لە بێخی سەر بدرێت کە لە ماوەی دوو کاتژمێر ئەنجامەکەی باش دەبێت./.