بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا باسی ئەوەیان کردووە کە یواکیم لۆفی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕەنگە ببێتە ڕاهێنەری بارسێلۆنا.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە یواکیم سوپرایزێک بێت و تا کۆتایی ئەم وەرزە ببێتە ڕاهێنەری بارسێلۆنا کە ئێستا لە ماڵەوەیە و هیچ تیپێکی نییە.
یوکیم لۆف بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2020 بڕیاریدا لە پاش ئەو پاڵەوانێتییە واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بێنێت و یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش داواکەی قبووڵ کرد./.