بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و سەرۆکی هاوپەیمانی العقد الوطنی العراقی، سەبارەت بە کۆنفرانسە زایۆنیستییەکەی هەولێر وتی: هەندێک لە کەسایەتییە فریودراوەکان بیرۆکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وەک بیانوویەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق خستووەتەڕوو.
ناوبراو وتی: سوننە و هۆزەکانی عێراق لەو پیلانگێڕییەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە دوورن.
فەیاز وتی: نابێت ئەو ڕژێمەی کە دەسدرێژی کردووەتە سەر ماڵ و خاکی فەڵەستینییەکان، بە ڕزگارکەر بناسرێت./.