بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا لە تویتەر کاردانەوەی خۆیی لە بەرامبەر پێشوازی ڕژێمی ئالی خەلیفەی بەحرەین لە وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندا.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێشوازی حکومەتی بەحرەین لە وەزیری دەرەوەی ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی، خیانەتی ئاشکرایە لە ئامانجەکانی گەلی زوڵملێکراو و خۆڕاگری فەڵەستین. ئێمە تەنیا وڵاتێک دەناسین کە فەڵەستینە و پایتەختەکەی قودسە. بێگومان تەنیا بەرهەمی تەل ئەبیب بۆ ناوچەکە و بەحرەین، ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە./.