بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە هەناردەی نەوت و داهاتەکەیی لە مانگی ئەیلولی 2021 بڵاو کردەوە.
ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ پیشان دەدات کە هەناردەی نەوتی خاوی ئەم وڵاتە لە مانگی ئەیلول گەیشتووەتە 92 ملیۆن و 422 هەزار و 485 بەرمیل بە داهاتی 6 ملیار و 711 ملیۆن و 7 هەزار دۆلار.
کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلول لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نزیکەی 89 ملیۆن و 224 هەزار و 354 بەرمیل بووە.
هەروەها لەو مانگەدا لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە 2 ملیۆن و 922 هەزار و 857 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و هەناردەی نەوتیش بۆ ئەردەن 275 هەزار و 274 بەرمیل بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ مامناوەندی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خاوی عێراقی بە 3 ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل ڕاگەیاندووە کە مامناوەندی نرخی هەر بەرمیل نەوتیش 72.612 دۆلار بووە./.