بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح جارێکی دیکە جەختی لە سەر پێویستی بەرەنگاربونەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
ناوبراو وتی: هاوپەیمانی فەتح و ڕۆڵەکانی خۆڕاگری لە بەرامبەر پیلانەکانی پاڵپشتی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەوەستنەوە.
عامری سەبارەت بە پلان و بەرنامەکانی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی: هەوڵی دابینکردنی هەلی کار دەدەین و بە لای ئێمەوە قبووڵکراو نییە کە بێکاری بەم شێوازە لە عێراقدا بوونی هەبێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای عێراق وەک نەخشەڕێگایەک لە هەڵبژاردنەکان بەکار دێت./.