No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر عەلائەدین بروجێردی جێگری نێودەوڵەتی و بەرپرسی کاروباری خوێندکارانی بیانیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی ئێران لە دیداری ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامی دوکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی گەیاندە بەرهەم ساڵح.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە ئامانج لەم دیدارە کردنەوەی لقی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان بووە کە بەهەم ساڵح پێشوازیی لێکرد و ڕاسپاردەی پێویستی بۆ جێبەجێ کردنی دەرکرد.
بروجێردی پاش دیدارەکە هیوای ئەوەی خواست لە زووترین کاتدا لقی زانکۆی ئازاد لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
ناوبراو لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆی کرد.
No Result
View All Result