بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سکای نیوز وتی: هەندێک لایەن و کەسایەتی سەرەتا بە گومانەوە لە وادەی دیاریکراوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیان دەڕوانی بەڵام ئێستا لەوەدا سەرکەوتین کە پرۆسەکە بەرەو پێشەوە ببەین.
ناوبراو وتی: عێراق هەلومەرجێکی دژواری هەبوو و هەمووان پێویستی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانیان دەزانی و ئەوەی کە سیستەمی ئێستا ناتوانێت ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە بۆ خەڵکی عێراق دابین بکات.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە تەزویر و دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو زیاترین زیانی بە متمانەی خەڵک بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان گەیاند./.