بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا حەیدەر سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە هەوڵی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 300 ی ڕووسیا دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شاندێکی عێراقی بە سەرپەرشتی فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی سەردانی ڕووسیایان کردووە و سەبارەت بە کڕینی ئێس 300 دانوستانیان کردووە بەڵام هێشتا ڕێکەوتنێک لە سەر ئەو بابەتە نەکراوە.
حەیدەر وتی کە بەغدا ڕێکەوتنی سەربازیی لە گەڵ مۆسکۆ هەیە و بەرپرسانی باڵای سوپای عێراقیش ئەزموونی زۆریان لە بەکارهێنانی چەکی ڕووسی بە تایبەت تانک و زرێپۆشەکان هەیە./.