بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە شەممەی ڕابردوو لە سەر بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە زایۆنیستییەکەی هەولێر هاتە دەنگ و داوایکرد کە سەرجەم بەشداربووان لەو کۆنفرانسەدا دەستبەسەر بکرێن، جارێکی دیکە هەڵوێست و داواکارییەکەی خۆیی دووبارە کردەوە.
ناوبراو ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئەیلول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە بەشداربووانی کۆنفرانسە بەدناوەکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دەکات./.