بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس کە 25 ی تەمموزی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کارەکانی پەرلەمانی هەڵپەسارد، نەجلا بودن ڕمەزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپارد.
ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی تونس کە ژنێک پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت.
نەجلا تەمەنی 63 ساڵە و مامۆستای خوێندنی باڵا لە خوێندنگەی نیشتمانیی تونس و پسپۆڕی زانستەکانی زەوی ناسییە. ناوبراو هەروەها جێبەجێکاری بەرنامەکانی بانکی جیهانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکانی تونس بووە./.