بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژرارد دارمنین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند کە پاریس بەنیازە 6 مزگەوت دابخات و چەندین ئەنجومەنیش کە بانگەشەی ئیسلامی توندڕۆیی دەکەن هەڵدەوەشێنێتەوە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی فیگارۆی ڕاگەیاند کە یەک لە سەر سێی ئەو شوێنە ئائینییانەی کە گومانی توندڕۆییان لە سەرە، لە لایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە لە تشرینی 2020 تا ئێستا وردبینی تەواویان لە سەر کراوە.
وتیشی کە لە نێو ئەو شوێنانەدا 6 مزگەوت دادەخرێن و 4 ئەنجومەنیش لە مانگی داهاتوو هەڵدەوەشێنەوە و ساڵی داهاتووش 10 ئەنجومەنی دیکە هەمان چارەنووسیان دەبێت.
بڕیارەکانی حکومەتی فەرەنسا دژ بە ئائینی ئیسلام بە بیانووی توندڕۆیی، بووەتە کێشە لە نێوان ئەو وڵاتە و کۆمەڵگای موسڵمانەکانی./.