بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیمان جبلی بە حوکمی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ یان هەمان میدیای نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کرا.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای دەستخۆشی لە کار و تێکۆشانی دکتۆر عەلی عەسکەری سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیمان جبلییان وەک سەرۆکی نوێی ئەو ڕێکخراوە بۆ خولێکی پێنج ساڵە دەستنیشان کرد.
بەڕێزیان میدیای نیشتمانییان بە زانکۆیەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری گشتی و وێستگەیەک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەوڵەکانی دوژمنان ناو برد و جەختیان لە سەر پتەوکردنی هەستی نیشتمانی و شۆڕشگێڕی و برەودان بە شێوازی ژیانی ئیسلامی – ئێرانی و بەرزکردنەوەی ئاستی یەکڕیزی نیشتمانی لە لایەن سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگەوە کردەوە./.