بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی هەواڵی لوبنان 24 ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە دەروازەی سنوریی جابر لە نێوان سوریا و ئەردەن بە فەرمی کراوەتەوە.
دوێنی سێ شەممە شاندی دانوستانکاری سوریا و ئەردەن لە شاری ئەمان سەبارەت نە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کۆبوونەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم گەیشتنە ڕێکەوتن.
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەردەن بۆ سوریا لە 3 ی تشرینی یەکەمی 2021 خاڵێکی دیکەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەم دوو وڵاتە بووە./.