بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی کوشتن لە ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی پێشووی، تاوانی کوشتن لەو وڵاتە لە سەدا 30 زیادی کردووە و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە.
لە ساڵی 2020، 21 هەزار و 570 حاڵەتی کوشتن لە ئەمریکا ڕوویداوە کە 4 هەزار و 901 حاڵەتی زیاتر لە ساڵی 2019 بووە و ئەمەش ئاستی توندووتیژی لەو وڵاتە پیشان دەدات.
ئامارەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا هەروەها ئەوەی پیشانداوە کە لە شارە بچووکەکانی ئەو وڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانەکەیان لە نێوان 10 تا 25 هەزار کەسە، تاوانی کوشتن بەراورد بە شارەکانی دیکە زیاتر بووە./.