No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی هەواڵنێری سینەمایی سەبا، بابەک کەریمی ئەکتەری کورتە فیلمی «جوندە(جاوەر)» لە دەرهێنانی نەوید سەولەتی کە ماوەیەک پێش لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئێرانییەکانی سانفەرانسیسکۆی ئەمریکادا بەشداری کردبوو، بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە چواردەیەمین خولی بەڕێوە چووی ئەم فێستیڤاڵەدا.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتوە: « ئەمشەو ڕێژەی ڕاوچیەکان زیاد دەکەن… واهەست دەکەن بەرازە… ئاخۆ من نازانم بەراز چ دەکا لە ناوەڕاستی تاراندا!!!؟».
بابەک کەریمی، عەلیڕەزا مێهران، عەلیڕەزا لەبیبیان، ئازادە مەشەعشەعی، حامد بەرغانی، پەیام زەمان وەزیری، ئەمیر پەناهی و موحسن نەژادی گرووپی ئەکتەرانی فیلمی «جوندە» پێک دێنن.
کورتە فیلمی «جوندە» کە تا ئێستا لە فێستیڤاڵی جۆراوجۆردا بەشداری کردووە ، پێشتر لە گەڵ پێنج کورتە فیلمی تردا لە گرووپی «بازگشت کوتاە(گەڕانەوەی کورت)»دا لە «هنر و تجربە(هونەر و ئەزموون)»دا بە سەرکەوتوویی نمایش کراوە
No Result
View All Result