بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سبەی چوارشەممە لە شاری سووچی کۆدەبنەوە.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنکەرە، دۆخی سوریا، لیبیا، ئەفغانستان و قەفقاز بە گرنگترینی ئەو تەوەرانە دادەنرێت کە سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا بڕیارە وتووێژی لە سەر بکەن.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لەم ماوەیەدا ڕایگەیاندبوو کە بۆ دووەم جار سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لە ڕووسیا دەکڕێت./.