بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دۆخی ئەفغانستان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی دەربڕیوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیا ڕاگەیاند کە دانیشتووانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی ڕووداوەکانی ئەفغانستانن.
ناوبراو وتی: دەبێت ڕاستگۆ بین، پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان خەڵکی ئێمەش ترساون، ئەوان لەوە دەترسن کە چارەنووسێکی هاوشێوەیان هەبێت.
مەزڵوم کۆبانێ لە هەمان کاتدا وتی کە ئەوان دڵنیاییان بە ئێمە داوە کە ئێرە ئەفغانستان نییە و ئەمریکا لە سوریا سیاسەتێکی جیاواز پەیرەو دەکات./.