No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە ناوەندی هەواڵی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ، هێند بە 621 فیلم، فەرەنسا 590، ئێسپانیا396، ئەمریکا 339، بەرازیل 272 فیلم ، پێنج لەو وڵاتانەن کە زۆرترین فیلمیان بۆ بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵ ناردوە.
هەروەها وڵاتانی ئیتالیا 254 فیلم، ڕووسیا 216، ئەڵمانیا212، تورکیا 198و چین 197 فیلم لە ڕیزی پێنجەم تا دەیەمی بەشدار بووان دان.
لە درێژەدا بەریتانیا بە 182 فیلم، تایوان 137، کەنەدا 133، مەکزیک 132،کۆریای باشوور 116، لەهێستان 109،ئەرجەنتین 104،ئەندوونێزیا 102، میسر70 و پۆرتێگاڵ بە 62 فیلم زۆرترین فیلمیان بۆ بەشدار بوون لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ناردوە.
جێی ئاماژەیە کۆی ئەو فیلمانەی خوازیاری بەشدار بوون لە بەشی نێودەوڵەتی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانن 6400 بەرهەم بووە.
سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە 19 تا 24ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result