No Result
View All Result
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «مادرزاد(زگماک)» لە دەرهێنانی هاوبەشی برایانی سامکۆ(سامان حسێن پووڕ و ئاکۆ زەند کەریمی) و ئامادەکردنی هاوبەشی دیمەن زەندی و برایانی سامکۆ لە یەکەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتی خۆیدا لە وڵاتی کۆماری چێک نمایش کرا و خەڵاتی تایبەتی وەفدی ناوبژیوانان بە دەست هێنا.
فێستیڤاڵی فیلمی «زلین» لە ساڵی 1961دەستی بەکار کردووە و لە پێشکەوتوانی متمانە پێکراوی فێستیڤاڵەکانی فیلم، تایبەت بە منداڵان و تازەلاوان لە جیهانە و هەموو ساڵێک لە شاری«زلین» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆماری چێک بەڕێوە دەچێت.
ئەم فێستیڤاڵە ئەمساڵیش لە دوو بەشی کورت و درێژی خوێندکاری بەڕێوە دەچێت و فیلمی «مادرزاد (زگماک)» لە کێبڕکێ لە گەڵ سێزدە فیلمی بەشی کورت، لە وڵاتانی سوئیس، چێک، غەنا، ئێسلۆواکی، ئۆتریش، کەنەدا، کۆریای باشوور، ئەڵمانیا و لەهێستان توانیویەتی خەڵات بەدەست بهێنێت.
No Result
View All Result