No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « خانەی بەخت » دەرهێنانی عادڵ عاشووری لە بەشی پێشبڕکێی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «پانامانین»(Panamainian International Film Festival) بە بەشداری بەرهەمی وڵاتانی ئەمریکا، پاناما، ئەرجەنتین، مەکزیک، ئێکوادۆر، گواتمالا، بەرازیل، ڤێنێزۆئێلا و کەنەدا دەکەوێتە کێبڕکێ.
« خانەی بەخت » فیلمێکی مینیماڵە کە ڕووناکیەکەی بە شێوازێکی نوێ و بەکەڵک ورگرتن لە هاند و فەندەک دابین کراوە . فیلمەکە لە باکسێکی چێوی لە ئەندازەی ٦×٤٠×١٩٠ فیلمهەڵگرییەکەی ئەنجام دراوە و شەوی بووکێنی کچێک بە ناوی «ڕاحیل» دەگێڕێتەوە کە کاتێ چاو دەدڕێتەوە خۆی بەندکراو لە باکسێکی چێویدا دەبینێتەوە.
ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «سەموورنا»ی تورکیادا خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری و باشترین ئەکتەری ژنی بەدەست هێنا.
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «پانامانین» لە 15تا 17ی ئۆکتۆبەر لە Releigh Studios ” Hollywood لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result