جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, حوزه‌یران 23, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی “ڤرایتی” هەواڵێکی ئۆسکاریی “مەنسوور جیهانی” بڵاوکردەوە

جام کوردی - گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "ڤرایتی" Variety هەواڵێکی "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە "ئۆسکار کوالیفاید" بڵاوکردەوە.

ئه‌یلول 28, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری گرینگ و بەنرخی نێودەوڵەتی سینەمایی “ڤرایتی” Variety هەواڵێکی “مەنسوور جیهانی” پەیامنێری سەربەخۆی کورد و نێودەوڵەتی سینەمایی سەبارەت بە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵەکانی “ئۆسکار کوالیفاید” Oscar Qualified لە ناو هەواڵە سینەماییەکانی خۆیدا بڵاوکردەوە.
گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی “ڤرایتی” لە هەواڵەکەیدا بە مانشێتی “فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە ناونیشانی فێستیڤاڵی سەرەتایی بۆ خەڵاتی ئۆسکار ناونراوە” نووسیوییەتی: فیلمێک کە لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران، خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی بباتەوە، بە ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسێندرێت.
لە درێژەی ئەم هەواڵەی سایتی سینەمایی ئەمەریکادا هاتووە: “سادق مووسەوی” بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، لە لایەن ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت، گوتی: لە قاڕەی ئاسیا وڵاتانێکی دەگمەن لەوانە: ژاپۆن، کۆریای باشوور، هیندستان، سەنگاپوور، تورکیا و لە باکووری کیشوەری ئەفریقاشدا تەنیا وڵاتی میسر ئەو شانازییەیان هەیە کە فێستیڤاڵەکانی ئۆسکار کوالیفایدیان هەبێت. لە ئێستادا، تەنیا 127 فێستیڤاڵی سینەمایی لە ئاستی دنیادا بوونیان هەیە کە “ئۆسکار کوالیفاید” بن.
مووسەوی لە درێژەی ئەم وتووێژەدا گوتی: لە ئێستادا، زیاتر لە 10 هەزار فێستیڤاڵی باوەڕپێکرا و باوەڕپێنەکرا لە جیهاندا، بەڕێوەدەچن؛ لەم هەمان کاتدا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ئاستی جیهاندا هەیە. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە لایەنی کۆنی و باوەڕپێکراوییەوە؛ گرینگترین فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێتەئەمار.
هەروەها گوتیشی: دوای لابردنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکانی ناردنی پارە، ناونووسی بەلاشی فیلمەکان وەلادەنێردرێت و وەکوو فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیهان، ئێمەش خەرجی ناونووسی لە بەشداربووان وەردەگرین و بەم شێوەیە، فێستیڤاڵیش دەتوانێت تەواوی خەرجەکانی خۆی دابینبکات. لە ئێستادا ناونووسی بەرهەمەکان لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران و هەروەها پێشکەش کردنی بەرنامەکانی بۆ سینەماکارانی کورتە فیلم، بەلاشە.
لە کۆتایی هەواڵەکەی گۆڤاری سینەمایی “ڤرایتی”دا هاتووە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەڕێوەدەچێت و لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە، بەڕێوەچوونی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەیە و لە ساڵی 2020 تیایدا 55 فیلم نمایشکرا کە لە لایەن دەرهێنەرانی 5 قاڕەی جیهانەوە بەرهەمهاتبوون.
هەواڵی گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی “ڤرایتی” Variety لە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە لیستی فێستیڤاڵەکانی پەسەندکراویی ئۆسکار؛ لە سایت و دەزگاکانی گرینگی جیهان لەوانە: “یاهوو” Yahoo، “ئێم. ئێس. ئێن” msn، “فیلم فێستیوالز” FilmFestivals فەڕەنسا، The Nation Press ئەمەریکا، Real Media لوبنان، Iconic Verge، “عەڕەب تایمز” The Arab Times، کەناڵی Asian News هیندستان، Report Door ئەمەریکا، گۆڤاری میسر، Media Box لە پاکیستان، کۆمەڵێک ماڵپەڕی ئەمەریکی وەکوو؛ Pjnews، Wilton Bulletin، Lord Web، Trendfool، Aol و … ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاویی هەبوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://variety.com/2021/film/news/film-news-in-brief-september-20-1235069493/

Previous Post

خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی«زلین» درایە برایانی سامکۆ

Next Post

«خانەی بەخت» لە ئەمریکا نمایش کرا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
«خانەی بەخت» لە ئەمریکا نمایش کرا

«خانەی بەخت» لە ئەمریکا نمایش کرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020