بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا بەرنامەیەکی بۆ سەردانیکردنی سعوودیە نییە.
ناوبراو وتی کە لە میانەی کۆبوونەوەکەم لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەیروت و ڕیاز هیچ وتووێژێک نەکراوە.
میقاتی وتی کە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و وڵاتانی عەرەبی هەوڵ دەدەم و موڵەتی ئەوەش نادەم لوبنان ببێتە وێستگەی زیانگەیاندن بە وڵاتانی عەرەبی دیکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە میانەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند تا حکومەتی بەیروت پرۆژەی چاکسازییەکان جێبەجێ نەکات، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاڵپشتی لەم وڵاتە ناکات./.