بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی وتەبێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە بەشی عەرەبی ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕاگەیاند کە ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا بە ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و کەس ناتوانێت ئێمە دڵنیا بکاتەوە کە هەولێر ئاگای لە ڕووداوەکە نەبووە.
ناوبراو وتی: هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێکی سەربەخۆ هەڵسووکەوت دەکات و ڕێز لە دەسەڵات و سەروەری عێراق ناگرێت.
ئەو بەرپرسەی عەسائیب وتی: حکومەتی هەرێم دەبێت بڕیاری دەستگیرکردنی بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەربکات، بە پێچەوانەی ئەمەش بە پێی دەستوور لەو ڕووداوەدا هاوبەشە و بەرپرسیاریەتیی دەکەوێتە ئەستۆ.
سەعد سەعدی وتی: بوونی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان ڕوون و ئاشکرایە و ئەگەر ئەوان ڕاستگۆن با پێچەوانەی ئەمە بسەلمێنن، پرسی کۆبوونەوەکەی هەولێر بێ وەڵام نامێنێتەوە.
وتیشی کە ئەگەر حکومەتی عێراق سزای کاربەدەستانی ئەو کۆبوونەوە نەدات خۆڕاگری قسەی خۆیی دەبێت./.