بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی دووشەممە 27 ی ئەیلول ی 2021، 45 کەس لە دانیشتووانی حاجیاوا کە لە گەنج و خێزان پێکهاتبوون، ڕێگای کۆچیان بەرەو هەندەران گرتەبەر.
بەشێک لە کەسوکاری ئەوان لە پارکی خێزانی شارۆچکەکە ماڵئاواییان لێکردن.
سنوری ڕاپەڕین و قەڵادزێ دیارترینی ئەو ناوچانەن کە لە هەرێمی کوردستان خەڵک کۆچیان لێدەکات.
بە پێی ئامارێکی دەزگای لوتکە، لە هەشت مانگی سەرەتایی ئەمساڵ 37 هەزار و 250 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەندەران کۆچیان کردووە و 10 کەس لەوان گیانیان لە دەست داوە و 12 ی دیکەش بێسەروشوێنن./.