بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە بەشێک لەو خواردنانە دەدرێت:
1 – بەیانیان قاپێک ماست بخۆ بۆ ئەوەی مێشکت پڕ جوڵە بێت و باش کار بکات.
2 – ڕۆژانە مۆزێک بخۆ، پۆتاسیۆمی پێویست دەدات بە جەستە و ڕێگری لە کێشەی دڵ دەکات.
3 – کەلەرم بخۆ بۆ ئەوەی کێشەی ئازاری گەدە و پرۆسەی هەرسکردنت نەمێنێت.
4 – کەوچکێک هەنگوین بخۆ بۆ ئەوەی جەستەت بکرێتەوە و دەروونت ئارام بێت.
5 – پرتەقاڵ کێش دادەبەزێنێت و پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە./.