بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی یەک شەممە و لە کاتی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونی سایمۆن شرکڵیف باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە تاران، سەربەخۆیی و ئازادیی بە دوو درووشمی سەرەکی گەلی ئێران ناو برد و جەختیکردەوە: وڵاتی ئێمە لە ڕاستیدا وڵاتێکی سەربەخۆیە و سەربەخۆیی خۆی بە هیچ شتێک ناگۆڕێتەوە.
ڕەئیسی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان ویستی هاوکاریی هەیە و ئەم هاوکاری و پەیوەندییەش دەبێت لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و ڕەچاوکردنی مافی گەلان بێت و ڕەوتی ستەمکار و زاڵم کاریگەری لە سەر ئەم پەیوەندییانە دانەنێت.
ناوبراو وتی: گەلی ئێمە گەلێکی ئازادیخواز و سەربەخۆیە و هەر کات ویستی ئەوە بکەن کە وڵاتانی دیکە زۆریان پێ دەڵێن، قبووڵی ناکەن و کاردانەوەیان دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران باشترین شێوازی هاوکاریی لە گەڵ ئێران بە پێی پاراستنی ڕیزی بەرامبەر ناو برد و وتی: ئەورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێی ئەزموونەکانی ڕابردوو دەبێت وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ئێران بڕوانن.
وتیشی کە مافی مرۆڤ ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی سیاسی بۆ لێدانی وڵاتان، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی بڕوا و بۆچوونە ئائینییەکان ڕێز لە مافی مرۆڤەکان دەگرێت و دەبینین کە ئەوانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن چ هەڵسووکەوتێکیان لە گەڵ گەلی خۆیاندا هەیە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەرامبەر بە باڵیۆزی بەریتانیا وتی: ئەو ڕاستییانەی کە لە ئێراندا دەیبینن بە درووستی بۆ وڵاتی خۆتانی بگوازنەوە./.