بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە ئەم وڵاتە لە هەر نزیکبوونەوەیەکی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی عەرەبی پێشوازی دەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین وتی کە سوریا لە بۆردومانی بەندەری بانیاس بە هۆی ڕێگری لە گەیاندنی سووتەمەنی ئێران بە لوبنان هیچ ترسێکی نییە.
مێقداد وتی: نە لە ڕژێمی زایۆنیستی و نە لە هاوپەیمانەکانی ناترسین، کاتێک پاڵپشتی لە برایانی لوبنانی دەکەین بیر لە مەترسییەکانی ناکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئاماژە بە پێشوازی وڵاتەکەی لە هەر نزیکبوونەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی و ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامی عێراق پاڵپشتی عەرەبەکانی کردووە و لە گەڵ گەلانی سوریا و فەڵەستینە، دەبێت چاکەی ئێران بە چاکە وەڵام بدەینەوە./.