بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژەیان بەوە داوە کە کەمکردنەوەی بڕی خواردنی گۆشتی سور دەتوانێت گۆڕانکاری بە سەر جەستەدا بێنێت.
لێرەدا ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە دەدرێت:
ترشەڵۆکی گەدە کەم دەکاتەوە و دڵەکزێ ناهێڵێت.
کێشی جەستە دادەبەزێنێت.
گرفتی ڕیخۆڵەکان نامێنێت و بە تەندرووستی دەیانهێڵێتەوە.
مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەم دەبێتەوە.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
پارێزگاری لە مانەوەی جەستە و ڕوخسار بە گەنجی دەکات.
وزە و چالاکی جەستە زیاد دەبێت.
مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە.
ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەبێتەوە./.