بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی گوێز کۆمەڵە سوودێکی تەندرووستیی بۆ جەستە هەیە. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت و بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لە سەر باشترکردنی تەندرووستی دڵ هەیە.
گوێز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بۆ پێست باشە و دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراکی و ڤیتامینەکان کە کاریگەری گرنگیان لە سەر جوانی و درەوشاوەیی پێست هەیە.
لە سەر کاریگەری خواردنی گوێز لە سەر پێست دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەش بدەین:
کاریگەری بەرچاوی لە سەر دواخستنی نیشانەکانی پیری هەیە، ئەویش بە هۆی دەوڵەمەندبوون بە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین B.
پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە و ڕێگری لە وشکبوونی دەکات بە هۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕێژەی ئۆمێگا سێ.
ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی زیپکە لە سەر ڕوخسار بە هۆی ئەوەی کە دژی هەوکردنەکان دەوەستێتەوە.
کاریگەری بەرچاوی هەیە لە سەر کەمکردنەوەی ڕەشی ژێر چاو بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E.
پێست گەشاوە و درەوشاوەتر دەکات بە هۆی دەوڵەمەندیی بە بەکتریا سوودبەخشەکان.
چەورییە سوودبەخشەکانی تێدایە کە کاریگەرییان لە سەر باشترکردنی پێستی سەری مرۆڤ هەیە./.