بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشترینی ئەو هۆکارانەی وا دەکات زیاتر لە سەر پشت بخەوین، بریتین لە:
ئازاری پشت و مل کەم دەکاتەوە و فشار لە سەر بڕبڕەی پشت درووست ناکات.
پەستان ناکەوێتە سەر سییەکان و هەناسەدان باشتر دەبێت.
سترێس کەم دەکاتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ نابیت، لە بەر ئەوەی کە لە ڕووی دەروونییەوە هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکەیت.
پارێزگاری لە پێست دەکات و ڕێگری دەکات لە چرچبوونی ڕوخسار.
ئاوساوی ڕوخسار و جەستە کەم دەکاتەوە و کەمتر تووشی غازات دەبیت.
پرخە کەم دەکاتەوە و هەوا باشتر بە ڕێڕەوی هەناسەداندا هاتووچۆ دەکات./.