بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڕانەوەی لە حەفتا و شەشەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تویتەردا ڕایگەیاند کە کۆڕێکی گشتی زۆر ئیجابی بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لەو سەردانەدا 50 چاوپێکەوتنم لە گەڵ سەرکردە سیاسییەکان، دیپلۆماتکاران، شارەزایان و ڕۆژنامەنووسان هەبوو و سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ و ووشیارانەی ئێرانم ڕوون کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تاران ڕێز لە دیپلۆماسی دەنێت، بەردەوام وەڵامی ڕێزگرتن دەداتەوە و نیازپاکیش بە نیازپاکی وەڵام دەداتەوە./.