بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ڕۆژانەدا ناوی عەلی لەندی، میرمنداڵێکی دانیشتووی شاری ئیزەی سەر بە پارێزگای خوزستان لای ئێرانییەکان و ڕەنگە جیهانیان بووەتە ناوێکی دیاری ئازایەتی، گیانفیدایی و قارەمانێتی. لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنە لە ماڵە شەهیدێک ئەو بۆ ڕزگارکردنیان خۆیی خستە ئاگرکەوە بەڵام خۆی بە هۆی سەختی برینەکەوەیە گیانی لە دەستدا. پێش عەلی دایکی شەهیدەکەش بە هەمان شێوە گیانی لە دەست دا و تەنیا خوشکەکەی مایەوە.
18 ی خەرمانانی 1400 ی کۆچی هەتاوی بوو کە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم عەزیزی تووشی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بوون. عەلی لەو ڕۆژەدا میوانی پوری لە شاری ئیزە بوو، کاتێک بە کۆڵانەکەدا تێپەڕ دەبوو، ئاگاداری ڕووداوەکە بوو، دەستبەجێ بۆ هاوکاریکردنی دایک و خوشەکەکە چووە ماڵی ئەوانەوە. تەقینەوەی بتڵە گاز هۆکاری ڕووداوەکە بوو، عەلی بتڵەکەی لەو دایک و خوشەکە دوور کردەوە بەڵام ئاگر لە جەستەی خۆی بەردرا و زۆربەی پارچەکانی جەستەی تووشی سووتان بوون.
لە ئاکامی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دایکی شەهید ئیبراهیم عەزیزی گیانی لە دەستدا، عەلی لەندیش پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەسفەهان گیانی لە دەست دا و تەنیا خوشکی شەهیدەکە ڕزگاری بوو.
هەواڵی کۆچی دوایی عەلی کۆمەڵگای ئێرانی هەژاند، خەڵک ئەو بە قارەمانێکی نیشتمانی دەناسن، کەسێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسانێکی دیکە گیانی خۆیی بەخت کرد، ئێران هەموو کات لەم قارەمانانەی زۆر بووە، ئێستا ناوی عەلیش پەیوەست بە ناوی قارەمانەکانی شەهیدی ئەم وڵاتە بووە، ڕەنگە چیرۆکی ئەم گیانفیداییەی عەلی لە ساڵەکانی داهاتوو بخرێتە چوارچێوەی کتێب و وانەی قوتابخانەکانەوە، بە ڕاستی کە عەلی وانەی مرۆڤدۆستیی فێری ئێمە کردووە، ڕۆحی شاد بێت./.