بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئێمە سوپاسی گەل و حکومەتی عێراق دەکەین بە هۆی دژایەتیکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ دۆسیەی فەڵەستین.
وتەبێژی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە عێراق بەردەوام پاڵپشتی لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین و خەباتی ئەوان لە دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەکات، وتی: عێراقییەکان لە کاتی شەڕەکەی ساڵی 1948 کە لە دژی دامەزرانی ڕژێمی زایۆنیستی بوو، هاوکاریی گەلی فەڵەستینیان کردووە./.