بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لودمار گونسالۆس ئاگیلار نتۆ لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی ئێران – بەرازیل بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی ئەمڕۆ هەوڵی بەهێزترین پەیوەندی لە گەڵ ئێران دەدات، وتی: ئێمە بەدەر لە پەیوەندییە بازرگانییەکان، دەبێت پەرە بە پەیوەندییە سیاسییەکانیش بدەین و بە پێی مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، کەرتی تایبەت ئێران پەیوەندیی لە گەڵ بەرازیل هەبووە و ئەمەش هۆکاری بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان بووە.
ناوبراو وتی کە سەرەڕای بوونی گەمارۆکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت ڕووی لە گەشەسەندن بێت و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و بەرازیل ئەو دەفرایەتییەی هەیە کە بەهێزەوە بەرەو پێش بڕوات.
باڵیۆزی بەرازیل وتی: یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە ژووری بازرگانی ئێران و بەرازیل لە هەر دوو وڵات چالاکییەکانی دەست پێبکات.
وتیشی: دەتوانین چالاکییەکانمان تەنیا بە کەرتی کشتووکاڵەوە سنوردار نەبێت.
لودمار گونسالۆس وتی: ئەگەر بتوانین پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بدەین، لە ڕووی سیاسیشەوە لێک نزیک دەبینەوە، هەندێک دەیانەوێت پەیوەندییەکانمان لاواز بێت بەڵام بە هۆی کەرتی تایبەتەوە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون و دەبێت هەوڵ بدەین حکومەت و پەرلەمان و کەرتی تایبەت پێکەوە ئەم ئامانجە مسۆگەر بکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە لە گەڵ یەکتر کێشەکان چارەسەر دەکەین و لە ئاکامدا دەگەینە سەرکەوتن./.