بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جویی هود، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە و سەبارەت بە ئێران وتی: لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو (کەنداوی فارس) سەبارەت بە کێشەکانمان لە گەڵ ئێران وتووێژمان کردووە.
ناوبراو وتی: داوا لە ئێران دەکەین کە پابەندی تەواوی خۆی بە ڕێکەوتنی ناوەکی بسەلمێنێت و ئێمە جەخت لە سەر بژاردەی دیپلۆماسی لە گەڵ ئەو وڵاتە دەکەینەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی کە دەستبەجێ پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێینەوە./.