بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئیلام، وتی: پشکی ئێمە لە هەناردە بۆ وڵاتانی ناوچەکە ناتوانێت تەنیا لە سەدا 2 بێت و دەبێت لە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە بگاتە 40 تا 50 ملیار و ئەمەش بە پلانێکی بەپەلە و کار و تێکۆشان دەکرێت جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە 430 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی ئیلام لە گەڵ وڵاتی عێراق، وتی: سنورەکان بە هەڕەشە نازانین بەڵکوو دەرفەتێکی زۆر باشن بۆ پەیوەندی خەڵکی ئێران و عێراق کە خاڵی هاوبەشی ئائینی، مێژوویی و کەلتوری زۆریان پێکەوە هەیە.
ڕەئیسی هەروەها ئابوری گەشتیاریی بە دەرفەتێکی گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە تایبەت لە پارێزگای ئیلام ناو برد و وتی: پەرەپێدانی گەشتیاری دەتوانێت لە دابینکردنی هەلی کار و چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت./.