بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی گاردیان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی بەریتانیا لە شەڕی 20 ساڵەی ئەفغانستاندا 286 کەسیان کوشتووە کە 86 یان منداڵ بووە.
ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە کە بچووکترین کوژراویش منداڵێکی تەمەن سێ ساڵە بووە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی 2001 بە بیانووی لەناوبردنی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و لە ئاکامدا لە مانگی تەمموزی 2021 بە بڕیاری جۆبایدن لەم وڵاتە کشانەوە و دیسانەوە تاڵیبانیش گەیشتەوە دەسەڵات./.