بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە لە 1 ی کانوونی دووەم تا 1 ی ئەیلول ی 2021 لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و هەروەها وڵاتانی دەرەوە، 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێم کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، بە شێوازێک کە ئامارەکان بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2020، لە سەدا 30 زیاتر بووە.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینە و داخستنی فڕۆکەخانە و سنورەکانەوە، ڕێژەی گەشتیاران بە شێوازێکی بەرچاو ڕووی لە کەمبوونەوە کرد بەڵام لە ئێستادا کە مەرجی بەکارهێنانی ڤاکسێن کراوەتە پێوەر بۆ گەشتیاران، ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە./.