بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا و ڕەوشی جیهان بە گشتی وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
پێشتر ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتووێژی تەلەفوونیی لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ناوبراو لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم وڵاتەی بە لایەنێکی کاریگەر لە نێو وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناو برد./.