بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە فرۆشگەیەکی شاری کۆلییەرفیل کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری مەمفیسەوە، کەسێک لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە تەقەی بە نێو خەڵکدا کرد و لە ئاکامی ئەمەش کەسێک کوژرا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی شاری مەمفیس، تەقەکەرەکەش لە کۆتاییدا خۆیی کوشتووە.
بەکارهێنانی چەک و هێرشە چەکدارییەکان بووەتە دیاردەیەکی باو لە ئەمریکا و ساڵانە بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکوژرێن و بریندار دەبن./.