بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خاڵی سنوری ئیسلام قەلعەی هەرات لە نێوان ئێران و ئەفغانستان ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانە بە خۆوە دەبینێت کە ئێران بەرەو ئەفغانستان بە جێ دێڵن.
ڕۆژانە نزیک لە هەزار و 500 کەس لە پەنابەرە ئەفغانییەکانی ئێران لە ڕێگای ئەو خاڵە سنورییەوە دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە ئەفغانستان، هۆکاری گەڕانەوەی خۆیان بۆ کەمبوونەوەی توندووتیژییەکان و دابینکردنی هەلی کار و دەرفەتی ژیان لەو وڵاتە ناو دەبەن./.