بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووە و لەو کۆبوونەوەشدا دوایین دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان فۆئاد حوسێن و فەیسەڵ مێقداد، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق، ئاسۆی بەردەم هاوکارییە هاوبەشەکان و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بە تایبەت جیهانی عەرەبی تاوتوێ کرا./.