بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە نیۆیۆرک بەڕێوەچوو.
ئاژانسی فەرمی عێراق هەواڵی ئەو چاوپێکەوتنەی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی سێ شەممەش کۆبوونەوەیەکی چەندقۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە عێراق لە شاری نیۆیۆرک بەڕێوەچوو./.