بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی هەفتەی بەرگری پیرۆز، ڕۆژی پێنج شەممە 23 ی ئەیلولی 2021 بڵاو کرایەوە.
دەقی ئەو پەیامە بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
هەفتەی بەرگری پیرۆز بە ناو و یادی شەهیدانەوە نەخشێندراوە، گیانفیدایی ئەوان و تێکۆشەرانی دیکە، سەرکەوتنی بە گەلی ئێران بەخشی و خوێنی پاکی ئەوان ماف و ڕەوایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە مێژوودا تۆمار کرد.
ئەمە وانەی گەورەی ئەو نموونانەی خۆبەخشی و گیانفیداییە، لە هەر شوێنێک تێکۆشانی پاکانە هەبێت سەرکەوتن و سەربەرزیش هەیە.
و گەلی ئێران هیچ کات ئەم یادگارە بەنرخە لەبیر ناکەن. انشاءاللە/.