بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەم وڵاتە داوا لە تورکیا دەکەن هێزەکانی بەپەلە لە پارێزگاکانی باکوری سوریا بکشێنێتەوە.
ناوبراو وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری سوریا یارمەتیدەری ئێمە بێت.
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە، داگیرکاری تورکیا و پاڵپشتی ئەو وڵاتەیە لە گرووپە تیرۆریستییەکان./.